هەواڵەکان
ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سلێمانی تیرۆریستی نەبوو، له دهۆكیش 18 كه‌س گورچیلەیان له‌كاركه‌تووه
+964
ژووری هەواڵ
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دەنگێکی بەرز لە سلێمانی بیسترا و وابڵاوبووەوە گوایه ئۆتۆمبێلێک تەقیبێتەوە، به‌ڵام كاتێك په‌یامنێرى سلێمانى 964 له شوێنى رووداوه‌كه نزیك بووه، ده‌ركه‌وت، ده‌نگه‌كه ته‌قینه‌وه‌ى نارنجۆجێك بووه له‌ژێر ئۆتۆمبێلێك، خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه قه‌رزار بووه و خاوه‌ن قه‌رزیش نارنجۆكهكهى بۆ داناوه‌ته‌وه.
تەقینەوەکەی سلێمانی کێشەی کۆمەڵایەتییە
له دۆخێكی گوماناوی و نه‌زاندراودا، له كۆى 300 نه‌خۆشی گورچیله له دهۆك 18 له‌و نه‌خۆشخانه گورچیله‌یان له‌كاركه‌تووه، كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له نه‌خۆشخانه پێیان دراوه، هه‌رچی نهخۆشخانهشه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى پێیان دراوه له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كان بووه.
18نەخۆشی گورچیلە بەهۆی خواردنی حەبەوە تووشی لەکارکەوتنی گورچیلە بوون
ئه‌مڕۆ دوو رووداوى خنكان هه‌بووه، یه‌كه‌میان رووداوێكی هاتوچۆ بووه لە رێگای نێوان چۆمان – سۆران كه ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو رووبار و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا، دووه‌میشیان سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له دهۆك لەلایەن تیمی غەواسی بەرگری شارستانی تەرمی ئەو مێردمنداڵەیان دۆزییەوە کە دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بێ سەروشوێن بوو.
ئۆتۆمبێلێک کەوتە رووباری باڵەکایەتی
ئه‌مساڵ هاوڵاتییه‌كى دانیشتووى گوندى پشتئاشان له بنارى قه‌ندیل، له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبونى خۆى، پردی گونده‌كه‌ى نوێكرده‌وه، پرده‌كه‌یان تاكه رێڕه‌وه كه گونده‌كه‌یان به گونده‌كى چوارده‌وره‌یان له بنارى قه‌ندیل ده‌به‌ستێته‌وه.