دوای سێ رۆژ لە مانگرتن

بارھەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان دەستیان بە جوڵە کردەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای سێ ڕۆژ لە مانگرتنی شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان ھێنا و جوڵەی بازرگانیان لە مەرزەکە دەستپێکردەوە.

شۆفێرێکی بارھەڵگر، لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە 964ـی وت، “کەسێک کە پلەدارێکی سەربازییە بەناوی (کەریمی) لە دیوی ئێرانەوە، کێشە بۆ شۆفێرە کوردەکان دروست دەکات و بیانوومان پێدەگرێت”.

“داواکاری ئێمە لابردنی ئەو پلەدارە ئێرانییە بوو لە مەرزەکە، دوای سێ رۆژ لە مانگرتنمان و وەستانی جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە، شەوی رابردوو بەرپرسانی مەرزەکە ئاگاداریان کردینەوە کە کێشەکەیان چارەسەر کردووە”، ئەو شۆفێرە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەیانی ئەمڕۆ چوونەتە مەرزەکە و دوای سێ رۆژ دەستیان بەکار کردووەتەوە و بەرەو ئێران بەڕێکەوتوون بۆ ھێنانی بار.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پەروێزخان قسەوباسی جوتیاران بۆ هاوردەی تەماتە رەتدەکا...

پەروێزخان قسەوباسی جوتیاران بۆ هاوردەی تەماتە رەتدەکاتەوە

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت