بزانە چەند دابەزیوە؟
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
شۆڕش قادری
دواى هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە و رۆژانە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دوو بۆ سێ دۆلار دادەبەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت دابەزى بۆ 77.43 دۆلار، هاوكات بهرمیلێك نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئهمریكا دابەزى بۆ 73.73 دۆلار.
هەفتەى رابردوو نرخی نەوتی برێنت بە رێژەى زیاتر لە 8% و تێکساس بە رێژەى زیاتر لە 9%، بەرزبوونەوە.
گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هۆکارن لەسەر بەرزی و نزميی نرخی نەوت.