بۆ هەندێک کەس پێویستە و دەبێ خۆی بکوتێ

ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە راپەڕین بەردەستە

964+

شۆڕش قادری

ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی ئیدارەی راپەڕین دابین کرا و هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان بکوتن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی ئێستا بەردەستە لە سەرجەم ئەو مەڵبەندە تەندروستییانەی کوتانیان تێدا ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤاکسینەکە لە تەمەنی شەش مانگ بەرەوسەرەوە دەدرێت و هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت.

هەموو ئەو کەسانی خوارەوە پێویستە ڤاکسینەکە وەربگرن؛

-تووشبوانی نەخۆشی شەکرە

-ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن و پەککەوتنی گورچیلەیان هەیە.

-ئەو کەسانەی توانای بەرگریی لەشیان کەمە

-ژنانی دووگیان

-بەتەمەنەکان واتا لە 65 ساڵ بەرەوسەر

-ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی خوێنیان هەیە وەک کەمخوێنی و تالاسیما .

-هەموو ئەوانەی نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، وەک لاوازبوونی دڵی درێژخایەن .

-ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی سنگیان هەیە وەک رەبوو و هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە .

-پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و بەندکراوەکان و کارمەندانی سەربازی .

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین دەشڵێت، “ئەم ڤاکسینە تەنیا لەم حاڵەتانەدا نادرێت، کە هەستەوەربن بەرامبەر دۆزی پێشتر، واتا پێشتر ڤاکسینی وەرگرتبێت و تووشی هەستیاری بووبێت، یان هەستەوەربن بە هێلکە”.

لە سلێمانى و کۆیە ڤاکسینى ئەنفلۆنزاى وەرزى بەردەستە

لە سلێمانى و کۆیە ڤاکسینى ئەنفلۆنزاى وەرزى بەردەستە

وەرزى ئەنفلۆنزا دەستى پێکردووە

وەرزى ئەنفلۆنزا دەستى پێکردووە

هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد

هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد