“پێشڕەوی کورد پارتیە” شەریکی بۆ پەیدا بوو
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچی دوایی خێڕوڵڵا خەیات، كە دەوترێت خاوه‌نى شیعری “پێشڕەوی كورد پارتییە…”، کەسێکی دیکە بە ناوی رێبوار رەئوف خۆی وەکو هونەرمەند ناساندووە و دەڵێت، کاتی خۆی ئەو شیعرەکەی نووسیوە.
رۆژى یەكشەممە، 29ی 1ی 2023، خێڕوڵڵا خەیات، یه‌كێك له شاعیر و ده‌نگخۆشه‌كانى سنوورى كه‌ركوك، لە قەزای چەمچەماڵ كۆچی دوایى كرد.
پێشتر له كه‌ناڵێكی كوردى له میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی خێڕوڵڵا خەیات، وا بڵاوكرایه‌وه كه ناوبراو خاوه‌نى ئه‌و سرووده بێت، كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه و تا ئێستاش وه‌ك سروودێكى تایبه‌ت به خۆى و یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى به‌كاریده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت له‌و كه‌ناڵه‌دا ناوبراو به ده‌مى خۆى ئه‌و سرووده ده‌ڵێته‌وه.
رێبوار ره‌ئوف كه وه‌كو هونه‌رمه‌ند خۆى ناساندووه، له دواى كۆچی دوایی خێروڵڵا خه‌یات، له ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ناوبراوى كۆچكردوو، خاوه‌نى ئه‌و سروودهبێت و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه “من خاوه‌نى شیعر و ئاوازى ئه‌و سرووده‌م”.
له‌و ڤیدیۆیهیدا ناوبراو ده‌ڵێت “من خه‌ڵكی كانێسكانى سلێمانیم و 32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شیعر و ئاوازى ئه‌و سرووده‌م داناوه و خۆشم وتوومه‌ته‌وه”.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه كاتى خۆى ته‌نها دوو دێڕی یه‌كه‌می ئه‌و شیعره‌ى كه ده‌ڵێت “پێشڕه‌وى كورد پارتییه، سه‌رۆكمان بارزانییه” له مام یه‌حیا ناوێك وه‌ریگرتووه كه ئه‌م هه‌ر له‌كۆنه‌وه له‌ناو پارتى ئه‌و دێڕهى به‌كارهێناوه.
له‌لایه‌كی تریش جه‌مالى ده‌لاك، وه‌ك هونه‌ردۆست و نووسه‌رێكی بوارى هونه‌ر، له بابه‌تێكیدا كه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند شوكور خه‌یات نووسیویه‌تى، ناوى خوالێخۆشبوو خێروڵڵا خه‌یاتیش دێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده برای یه‌كتر بن، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌واڵى كۆچی دواییه‌كه‌ى، وا بڵاوكرایه‌وه.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕى 964، جه‌مال ده‌لاك ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه كه هونه‌رمه‌ند شوكور خه‌یات و خێروڵڵا خه‌یات، ماوه‌ى زیاتر له نیو سه‌ده، هاوڕێی یه‌كتر بوونه، به‌ڵام براى خوێنیی یه‌كترى نه‌بوون.
باس له‌وه‌شده‌كات، كه خێروڵڵا خه‌یات یه‌كێك بووه له‌ناو كۆڕی زیكری به‌سته و مه‌قام و خۆشخوانه به‌تواناكانی شاری كه‌ركوك وه‌ك (سه‌لاح داوده، فایه‌ق داوده، ئه‌حمه‌د داوده، حوسێن عه‌لی، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ، كه‌ریم بنگردی و سابیر كوردستانی و هەندێکی تر).
ده‌شڵێت، له ساڵى 1963، هونه‌رمه‌ند شوكور خه‌یات و خێروڵڵا خه‌یات به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى له رادیۆى به‌غدا گۆرانى تۆماربكه‌ن، به‌ڵام بۆیان ناڕه‌خسێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.