ئاماره‌كان داده‌به‌زن

له‌ هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى (به‌ربوونه‌وه‌ و زه‌برى ده‌ره‌كى) له‌ كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر هه‌رچی حاڵه‌تێكی رووداوه‌ جیاوازه‌كان هه‌بێت روو له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى ئه‌و شاره‌ ده‌كات و به‌پێی ئامارێكی ئه‌م فریاكه‌وتنه‌ش مانگ له‌دواى مانگ حاڵه‌ته‌كانى به‌ربوونه‌وه‌ و زه‌برى ده‌ره‌كی روو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات

به‌پێی نوێترین ئامار، له‌ مانگى رابردوودا (ئه‌یلول)دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى زه‌برى ده‌ره‌كى، كه‌ روویان له‌و فریاكه‌وتنه‌ كردووه‌، بریتی بوون له‌ 832 حاڵه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ردا له ‌مانگى پێشتر (ئاب) 965 حاڵه‌ت و له‌ مانگى ته‌ممووزیش 986 حاڵه‌ت تۆمار كراون.

سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانى به‌ربوونه‌وه‌ش كه‌ روویان له‌ فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر كردووه‌، مانگی رابردوو (ئه‌یلول) 798 حاڵه‌ت مانگى (ئاب)863 حاڵه‌ت و مانگی (ته‌مموز)یش 949 حاڵه‌ت بووه‌.

رۆژانه‌ له‌ هه‌ولێر 33 كه‌س به‌هۆى زه‌برى ده‌ره‌كی...

رۆژانه‌ له‌ هه‌ولێر 33 كه‌س به‌هۆى زه‌برى ده‌ره‌كییه‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌