دیاردەیەكی سەیری گەردوونی

ئایا بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئاسمان روودەدات؟

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

چاودێران و زانایانی فەلەكناسی لە سەرانسەری جیهان دیاردەیەکی نهێنییان تۆمار کردووە، کە دەنگی بەهێز لە ئاسمانەوە دێن و هیچ سەرچاوەیەکیش سەرچاوە و زانیاری لە بارەی ئەو دەنگانە ئاشكرا نەكردووە.

سەرەڕای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، هێشتا هۆکاری وردی دەنگی تەقینەوەكان نەزانراوە، بەڵام زاناکان پشتڕاستیان کردەوە کە دیاردەیەکی راستەقینەی کەشوهەوایە و بە “بوومەلەرزەی ئاسمان” ناسراوە.

ئەم دیاردە نهێنییەی کەشوهەوا زیاتر لە 200 ساڵە لە سەرانسەری جیهاندا دەبیسترێت، بەبێ ئەوەی زاناکان بتوانن بە وردی هۆکار و سەرچاوەی ئەم دەنگانە ئاشکرا بکەن.

“بوومەلەرزە ئاسمانییەکان” زۆرجار وەک دەنگێکی تەقینەوە وەسف دەکرێن، هەندێک جار ئەوەندە بەهێزە کە پەنجەرە و بیناکانیش دەلەرزێنێت.

لە نێو ئەو شوێنانەی کە كاریگەریی ئەو تەقینەوە و دەنگانەی تێدا بینراون، بریتیین لە رووباری گەنگ لە هیندستان، کەناری رۆژهەڵاتی ئەمریکا و دەریاچە بچووکەکانی، ژاپۆن، کەنداوی فێندی لە کەنەدا و بەشێک لە ئوسترالیا، بەلجیکا، سکۆتلەندا، ئیتالیا و ئێرلەندا.

زانایان هەوڵیان داوە سەرچاوەی ئەو دەنگە بەرزانە ئاشکرا بکەن، هەروەها تیۆری وەک تەقینەوەی نەیزەکێک لە بەرگەهەوا، مەشقی سەربازی، تەقینەوە لە کانەكان، یان زریانی دوور یان بوومەلەرزەیان پێشنیار کردووە، بەڵام هیچ تیۆرێکی دڵخۆشکەر نییە کە هەموو ئەو دەنگە تۆمارکراوانە روون بکاتەوە .

“بوومەلەرزە ئاسمانییەکان” بە “دەنگی هاوار” یان “تەقینەوەی بەهێز” وەسف دەکران، هەروەها ئەم دەنگانە بە “تفەنگی دەریاچە” یان “تفەنگی سێنێکا” پۆلێن کراون، دوای ئەوەی دەریاچەی سێنێکا لە ناوەڕاستی ویلایەتی نیویۆرک، لە ساڵی 1850دا ئەم دیاردەیەی بەخۆیەوە بینی.

نووسەری ئەمریکی جەیمس فینیمۆر کوپەر لە چیرۆکی “تۆپێك لەسەر دەریاچە”دا، کە لە ساڵی 1850دا نووسیویەتی، ئەو دیاردەیە بە “دەنگێک وەک تەقینەوەی تۆپخانەی قورس، کە بە هیچ یاسایەکی ناسراوی سروشت روون ناكرێـەوە ” وەسف دەکات، وەک… هەروەها دەنگێک کە “قووڵ، دوور و شکۆمەندە”.

ئەم رووداوە نهێنییانە بە درێژایی مێژوو تۆمار کراون، زانایان و خەڵکی گشتی تووشی سەرسوڕمان کردووە، تەقینەوەکان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی روودەدەن، هیچ پەیوەندییان بە هیچ رووداوێکی سروشتی دیکەوە نەبووە.

زانایان تەنیا لە ساڵی 2020 دەستیان بە بەکارهێنانی زانیارییە بوومەلەرزەییەکان کردووە کە لە رێکخراوی EarthScope Transportable Array (ESTA) وەرگیراون.

ESTA تۆڕێکە لە زیاتر لە 400 وێستگەی بوومەلەرزەزانی لە سەرانسەری ئەمریکا لەخۆ گرتووە، کە بوومەلەرزە و گڕکان و داڕووخانی زەوی دەستنیشان دەکەن.

تیمێکی زانایان لە زانکۆی نۆرس کارۆلینا لە چاپڵ هیڵ داتاکانی ESTAیان بەراورد کرد بە بابەتەکانی هەواڵ، بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەو دەنگەدەنگە بەهۆی بوومەلەرزەوە بووە یان نا.

ئێلی بێرد، توێژەرێكە و بەشداری لە توێژینەوەکەدا کردووە، ئەو دەڵێت: بە گشتی پێمان وایە ئەمە دیاردەیەکی بەرگەهەوایە، پێمان وانییە لە چالاکیی بوومەلەرزەزانییەوە هاتبێت، وا گریمانە دەکەین لە رێگەی بەرگەهەواوە بڵاودەبێتەوە، نەک زەوی.

ئەو دەڵێت، زاناکان پێشبینیان کردووە کە ئەگەرێکی دیکە هەیە و رەنگە ئەستێرە بچووکەکان بن، کە بەردی بۆشایی ئاسمانن و کاتێک بەر بەرگەهەوای زەوی دەکەون، دەتەقنەوە.

بێرد هەروەها وتی، ئەگەرێکی دیکە رووداوی ناو ئۆقیانوسییەکانە، وەک کەوتنی شەپۆلی گەورە لە کەناراوەکان یان رەشەبا بەسەر زەریاکاندا.

روونیشی کردەوە: “رەنگە بارودۆخی کەشوهەوا بەجۆرێک بێت کە بە ئاراستەیەکی دیاریکراودا بئاوسێت، یان بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر ئەم ناوچەیەكی ناوخۆیی هەبێت”.

زانایانی بواری بوومەلەرزەزانی و فەلەك، سەرەڕای هەوڵەکانیان، بەڵام هێشتا ناتوانن بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە سەرچاوەی “بوومەلەرزە ئاسمانییەکان” دەستنیشان بکەن.

لە بوومەلەرزە کەموێنەکەی تایوان 77 کەس گیریان خواردووە

لە بوومەلەرزە کەموێنەکەی تایوان 77 کەس گیریان خواردووە