بۆ دابەزینی بەهای دۆلار

عێراق و تورکیا رێککەوتوون بە یۆرۆ مامەڵەی بازرگانی بکەن

964+

ژووری هەواڵ

لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و باڵیۆزى تورکیا لە عێراق و شاندێک لە نوێنەرانى بانکە تورکییەکان، بڕیاردرا یۆرۆ لە بری دۆلار بۆ بازرگانی لەگەڵ تورکیا دەستنیشانبکرێت.

ئامانج لەم کارەی عێراق و تورکیا ئەوەیە کە خواست لەسەر دۆلار کەمبکرێتەوە و بەهای دۆلار دابەزێت، بانکی ناوەندیش دەڵێت، بەو جۆرە دەتوانن پارەی پێویست بۆ بازرگانی بەشێوەی خێرا دەستەبەر بکەن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو بڕە یۆرۆیەی کە بۆ مامەڵە بازرگانییەکانی هەردوولا بەکاردێت، دەبێت لە رێگەى لقى بانکە تورکییەکانەوە بێت کە لە عێراق کاردەکەن.

“باڵیۆزی تورکیا ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی کردوە لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی گۆڕانکاری لە گواستنەوەی دەرەکیدا، هەروەها بۆ ئەو رێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی بۆ ڕێکخستن و ئاسانکاریی پرۆسەکانی گۆڕانکاریی گرتوونیەتەبەر”، بانکی ناوەندی عێراق وا دەڵێت.

بانکى ناوەندى ئەو بڕە یۆرۆیەى بە بانکە تورکییەکان دەفرۆشێت، بەهاکەى دەگۆڕێت بۆ دۆلار و بۆ هەر 100 دۆلارێکیش 132 هەزار دینار دیاری دەکات.

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند

موشەکەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی دۆلاری فڕاند