بەردەوامە لە بەرز بوونەوە

گرژییەکانى لوبنان نرخى نەوتیان لە 80 دۆلار نزیک کردەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ توندبوونەوەى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رووداوەکانى لوبنان و هێرشى موشەکى ئێران لەلایەک و بە ئامانجگرتنى حوسییەکانى یەمەن لەلایەکى دیکە، نرخى نەوتیان بەرز کردووەتەوە.

به‌پێی داتاكانى بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ شەممە، جارێكی دیكه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ 78.5 دۆلار، هاوكات به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا هه‌شت 0.67٪ به‌رزبوه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 74.38 دۆلار.

ئەو بەرزبوونەوەیەى لە ئاستى هەفتانە لە نرخى نەوت روویدا، گەورەترینە بەراورد بە ساڵى رابردوو، نرخەکانیش بە جۆرێکن زیاتر لە مانگێکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

هەڕەشەى ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئێران رەنگە گەورەترین هۆکار بێت بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، چونکە بە هەمان شێوە ئێرانیش دەڵێت، لە حاڵەتى بە ئامانجگرتنى دامەزراوە نەوتییەکانیان، ئەوانیش دامەزراوە نەوتییەکانى ئیسرائیل بە ئامانج دەگرن.

لەلایەکى دیکەوە، دواى بە ئامانجگرتنى کەشتییەکى نەوتهەڵگرى بەریتانى لەلایەن حوسییەکانى یەمەنەوە، بەریتانیا پێگەکانیانى بۆردومانکرد.

بایدن: پێم باشە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر دامەزراوەکانی...

بایدن: پێم باشە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر دامەزراوەکانی نەوت لە ئێران