لە تایلەند

فیلەکانیش لێیان قەوما و بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن

شۆڕش قادری

بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی رووی لە تایلەند  کردووە، فیل و ئاژەڵەکانیش لێیان قەوما و بەدوای پەناگەیەکدا دەگڕێن.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی باکووری تایلەند کردووە، نزیکەی 100 فیل لە پارکی نیشتمانیی شاری چیانگ مای ئاوارە بوون و بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕێن.

سەنگدووین لیک چەیلێرت دامەزرێنەری پارکی نیشتمانیی فیلەکان بە سی ئێن ئێنی وتووە، “ئەوە گەورەترین لافاوە کە تا ئێستا پارکەکە تووشی بووە و ئاستی ئاوەکە بەخێرایی بەرزبووەتەوە، گەورەترین کۆچیشە کە ناچاربووین بۆ رزگارکردنی ژیانی فیلەکان ئەنجامی بدەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ژمارەیەک فیل ماون کە نەیانتوانیوە رزگاریان بکەن و گیریان خواردووە.

فیل ئاژەڵێکی نیشتمانیی تایلەندە و لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی داربڕین و راوکردن و دەستدرێژی مرۆڤ بۆ سەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان، ژمارەیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

شارەزیان مەزندە دەکەن ژمارەی فیلە کێوییەکانی تایلەند نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار فیل کەم بووبێتەوە کە لە سەرەتای سەدەی بیستدا زیاتر لە 100 هەزار فیل بووە.