لە سنووری ئیدارەی سۆران

45 مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی چارەسەر کران

+964

ژێوار خدر

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هەولێر لە چەند چالاکیەکی جیاوازدا، ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کردووە.

دەشڵێت، لەلایەن هاوڵاتیان و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی گەڵالە و چاودێرانی سەلامەتی ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی چەند مینێکی نەتەقاوە، ئەوانیش لەماوەی دوو رۆژدا چوار چالاکی جیاوازییان ئەنجامداوە بۆ چارەسەر کردنی ئەو مین و پاشماوە جەنگییانە کە پێک هاتوون لە:

٭ پووچەڵکردنەوەی هەشت مینی دژەکەسی لە جۆری SB33 لە کێلگە مینی بەری خیزی لە گوندی ناوبەرگەی سەر بە قەزای چۆمان، کە لە کاتی کارکردنی تیمی میکانیکەڵ دۆزرابوونەوە.

٭ گواستنەوەی هەشت پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە سنوری قەزای چۆمان.

٭ گواستنەوەی 26 مینی دژەکەسی لە جۆری V69 لە سەنتەری ناحیەی گەڵالە کە لەکاتی هەڵکەندنی زەوی دەرکەتبوون.

٭ گواستنەوەی سێ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە سەنتەری ناحیەی سیدەکان کە لەکاتی هەڵکەندنی زەوی دەرکەتبوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیشیکردووەتەوە، سەرجەم چالاکیەکان بە سەلامەتی و بێ زیان ئەنجامدراون.

دەزگای مین 167 پارچە مین و تەقەمەنی لە بارەگایەکی ئاسایش...

دەزگای مین 167 پارچە مین و تەقەمەنی لە بارەگایەکی ئاسایش گواستەوە