ئەوانەی نەچوونەتە حەج

گەرمیان تیروپشک بۆ تیمە تەندروستییەکانی حەج دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو په‌رستار و یاریده‌ده‌رە پزیشكییانەی دەیانەوێت وەک ئەندامی تیمی تەندروستی هاوەڵی حاجییان بکەن لە گەرمیان، دەتوان سبەی پێنجشەممە بچنە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ ئەنجامدانی تیروپشک.

تەنیا ئەو پەرستار و یاریدەدەرانەی لە رەگەزی نێرن، دەتوانن بەشداری تیروپشکەکە بکەن، تا وەرزی داهاتوو و ساڵی 2025 لەگەڵ زیارەتکاران بچنە حەج.

به‌پێی فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ تیروپشكه‌كه‌دا ناوى ده‌رده‌چێت، ده‌بێت پێشووتر فه‌ریزه‌ى حه‌جی ئه‌نجام نه‌دابێت، هه‌روه‌ك 50%ی تێچووى حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆیه‌تى.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئاگادارى په‌رستار و یاریده‌ده‌رانى پزیشك له‌ ره‌گه‌زی نێر ده‌كەینەوە، ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوومه‌ندن بۆ بوون به‌ ئه‌ندامى تیمی پزیشكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوه‌ڵی حاجیانى هه‌رێمى كوردستان.

سبه‌ینێ پێنجشه‌مه‌ 3.10.2024، له‌ كاتژمێر 10:30ی سه‌ر له‌ به‌یانى له‌ هۆڵی دیوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب ئاماده‌بن، به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆیان و هه‌ركه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت مافی ده‌فه‌وتێت.

تەندروستی گەرمیان: رێگریمان کردووە لە خۆکوشتنی 64 کەس

تەندروستی گەرمیان: رێگریمان کردووە لە خۆکوشتنی 64 کەس

شوێنەوارەکانی گەرمیان دەیانەوێت یونسکۆ بیان ناسێنێت

شوێنەوارەکانی گەرمیان دەیانەوێت یونسکۆ بیان ناسێنێت