”قەرەباڵغی شار کەم دەبێتەوە“

شەست مەتریی قەڵادزێ چوار ملیار دیناری لێ خەرج كراوە و هێشتا تەواو نەبووە

+964
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

پڕۆژەی شەقامی شەست مەتری لە قەڵادزێ، لە 2014وە دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، پڕۆژەکە بازنەیەکە بە دەوری قەزای قەڵادزێدا، تائێستا %50ی پڕۆژەکە تەواو بووە، شارەوانیی قەڵادزێش دەڵێت، لە چەند هەفتەیەکی نزیکدا قۆناغی چوارەمی تەواو دەبێت.

ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2024، بە 964ـی وت، شەست مەتریی قەڵادزێ قۆناغ قۆناغ کاری تێدا دەکرێت، کارکردن لە پڕۆژەکەدا لە قۆناغی چوارەمدایە، كە بە بڕی یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا قوناغی چوارەمی تەواو دەبێت، بۆ تەواو کردنی کۆی گشتی  پڕۆژەکەش، پێویست دەكات دووبارە دەست بە قۆناغی تازە بکرێت.

“پڕۆژەکە لە ساڵی 2014 وە كاری تێدا دەستپێكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیەکی گەورەیە و نەبوونی نەختینەش وەک پێویست نەبووە، بۆیە تازە لە تەواوبووندایە، بە هەر چوار قۆناغەکەش نزیکەی چوار ملیار دیناری تێچووە”، ئارام محەمەد وای وت.

شەقامی شەست مەتریی قەڵادزێ پێک هاتووە لە ناوەندە شەقامێک، دوو سایدی خزمەتگوازی و دوو سایدی گشتی، ئێستا ناوەندی شەقامەکە و سایدە گشتییەکە کاریان تێدا دەکرێ و قیر دەکرێن، کارکردن لەم قۆناغەدا %60 تەواو بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشێک لە شەقامی گەڕەکەکانی قەڵادزێ خۆڵن و هاوڵاتیانی ب...

بەشێک لە شەقامی گەڕەکەکانی قەڵادزێ خۆڵن و هاوڵاتیانی بێزار کردووە