بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران

دەزگای لوتکە هاوکاری 10 قوتابخانەی سلێمانی دەکات

964+

شۆڕش قادری

بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەزگای لوتکە بۆ کاروبای پەنابەران، هاوکاری 10 قوتابخانەی سلێمانی دەکات.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکەی بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت “بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هەستاین بە دابینکردنی پێداوێستییەکانی پەڕاوگە و سەبەتەی خۆراک بۆ 10 قوتابخانەی شاری سلێمانی کە سێ لە قوتابخانەکان لە سنووری چوارتان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداویستییەکان پێکهاتبوون لە 100 سەبەتەی خۆراک، هەزار و 440 تێنووس، 50 بەند وەرەقەی A4، پەنجا پاکەت پێنووسی جاف، 120 پاکەت پێنووسی رەساس، 50 پاکەت لاستیکی رەشکەرەوە و 20 بۆکسی قەڵەم دادەر.

ماردین حەمید وتیشی، هاوکارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبێت.

نابێت خواردنەوە وزە بەخشەکان لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن

نابێت خواردنەوە وزە بەخشەکان لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن

با ساڵی نوێی خوێندن بكەینە ساڵی ژینگە لە قوتابخانەكاند...

با ساڵی نوێی خوێندن بكەینە ساڵی ژینگە لە قوتابخانەكاندا