ئاوى ده‌وروبه‌ر: 10 ساڵى بارانبارینمان پێویسته
له قوشته‌په قووڵیی بیر له 700 مه‌تر نزیكده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ئاو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى قوشته‌په لێدانى بیرێك به قووڵيى نزیكه‌ى 700 مه‌تر ئینجا گه‌یشته ئاو، ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى زۆر دابه‌زیوه، بۆیه بيره‌كان پێویستیان به‌و قووڵییه هه‌یه.
هۆبەی بیرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئه‌مڕۆ یەکشەممە بیری بەدیلی ژمارە سێیان لە سەنتەری قەزای قوشتەپە بە قووڵیی 665 مەتر کۆتایی پێهێنا.
بیره‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر ته‌واوكرا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێریش ده‌ڵێت، بە هەڵکەندنی ئەو بیرە و بەکارخستنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 150 ماڵ چارەسەر دەكات.
رێزان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به 964ـى راگه‌یاند، له سنوورى قوشته‌په هیچ بیرێك له كه‌متر له 650 مه‌تر ئاو ناهێنێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ دابه‌زینێكی زۆرى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی “دوو هۆكار هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته له قوشته‌په، یه‌كه‌میان ماوه‌ى 10 بارانبارینمان پێویسته، دووه‌میشیان ته‌واوكردنى ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه‌ى كه له‌سه‌ر رووبار‌ى زێى بچووك به‌ردى بناغه‌ى داندراوه”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌كه له سنورى گوندى قه‌شقه له‌سه‌ر ئه‌و زێیه داندرا، به‌پێی پێكهاته‌ى پڕۆژه‌كه دواى پاڵاوتنى ئاو، له رێگه‌ى بۆرییه‌وه ده‌خرێته ناو خه‌زانێكی گه‌وره له قوشته‌په و ئاوى پاك بۆ سه‌نته‌رى ئه‌م قه‌زایه و گونده‌كانى و ناحیه‌ى شه‌مامك دابین ده‌كات.
به‌گشتى دابه‌زینى ئاستى ئاو ژێرزه‌وى له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به فراوانى بوونى هه‌یه، پێشتر رێزان سەعدی، به 964ـى وتبوو، جگه له قوشته‌په، له سنوورى ناحیه‌كانى شه‌مامك و دیبەگه، كێشه‌ى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێرزه‌ویان هه‌یه و هیچ بیرێك نابێت له 600 مه‌تر كه‌متر لێبدرێت.