خۆى کێشاوە بە پردێکدا

لە قوشتەپە ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەست دا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کاتژمێر 10ـى ئەمشەو، لە سنوورى قەزاى قوشتەى پارێزگاى هەولێر، ماتۆڕسوارێکى بە نەتەوە عەرەب خۆى دەکێشێت بە پردێکدا و گیان لەدەست دەدات.

هاوڕێ بەکر، شایەدحاڵ و دانیشتووی قوشتەپە بە 964ـى وت،”گەنجەکە لە رێگاى گوندى قوشتەپە بۆ نێو قەزاکە کە رێگایەکى تاریکە و هیچ رووناکییەکى لێ نییە، خۆى کێشا بە پردێکدا و بەسەختى بریندار بوو و بەهۆیەوە ماتۆڕەکە ئاگرى گرتووە”.

وەک باسى دەکات، هەر زوو دانیشتوانى ناوچەکە بەهانایەوە چوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

روونیشى کردەوە، گەنجەکە تەمەنى 22 ساڵە و پاسەوانى یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانى سنوورەکە بوو.

پۆلیسى قەزاى قوشتەپە، پشتڕاستى رووداوەکە و گیان لەدەستدانى ماتۆڕسوارەکەى بۆ 964 کردەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا