وەزارەتی ناوخۆ وەڵام دەداتەوە

ئایا هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێتە سەر عێراق؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیكردەوە هیچ هێرشێكی ئەلیكترۆنیی چاوەڕوانكراو بۆ سەر عێراق هەبێت، ئەوەشی راگەیاند ئەو هەواڵانەی لەم بارەیەوە لە سۆشیال میدیا باس دەكرێت، راست نین.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێكدا شەوی رابردوو روونیكردەوە، “هەندێك لە پەیجەكانی سۆشیال میدیا هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە هێرشێكی ئەلیكترۆنی و سایبەری دەكرێتە سەر عێراق و بە ناوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چەند رێنماییەك بڵاوكراتەوە، كە هاوڵاتیان ئەمڕۆ 25.9.2024 خۆیان لە كردنەوەی ئیمەیل و لینك و گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و چەند بابەتێكی دیكە بەدووربگرن، بەڵام دوای هەماهەنگی لەگەڵ دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی، دەركەوت ئەو هەواڵە درۆیە”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی بەشی بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەكانەوە داوا دەكات، بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا باوەڕ بەو پەیجە فەیك و هەكەزاییانە نەكەن و هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە وەربگرن، بڕواش بەو پڕوپاگەندانە نەكەن، كە هەندێك پەیج برەوی پێدەدەن.

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لو...

کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لوبنان تەقینەوە