ئه‌مڕۆ گه‌وره‌كانی ئیتالیا یاریی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له خولی پله یه‌كی ئیتالیا ئه‌مڕۆ تیپه گه‌وره‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی یاریی به‌هێزیان هه‌یه، پێشبینیی گۆڕانكارییش له ریزبه‌ندیدا ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م، له گه‌ڕی 20ـی خولی ئیتالیا “سێریا ئه‌ی” چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بن.
له یاریی یه‌كه‌مدا میلان و ساسوولۆ له میلانۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
میلان پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه، به‌ڵام ئێستا له پله‌ی چواره‌مه و 12 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه دووره.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی ناپۆلی، كه به 50 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، رووبه‌ڕووی رۆما ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت زیاتر له ركابه‌ره‌كانی دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌شی ئاسان نییه.
هه‌روه‌ها لازیۆ، كه له پله‌ی پێنجه‌مه به 37 خاڵ، له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا یاریی ده‌كات و بردنه‌وه‌شی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وێت.
به گشتی ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی سێریا ئه‌ی، پێده‌چێت گۆڕانكاری له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خوله‌كه دروست بكه‌ن، جگه له پله‌ی یه‌كه‌م.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
میلان – ساسوولۆ 14:30
یوڤێنتۆس – مۆنزا 17:00
لازیۆ – فیۆرێنتنیا 20:00
ناپۆلی – رۆما 22:45.