هەواڵەکان

درەنگانی ئەمشەو بانگەشە دەست پێدەکات و سبەینێش دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنە

+964
ژووری هەواڵ

دواجار دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، ئەمشەو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەم دەستپێدەكات.

رووداوەكانی ئاگرگرتن و وەرگەڕانی تانكەری سووتەمەنی زیاد بوونە و جێی نیگەرانیی هاوڵاتیانی چەند ناوچەیەكە، ئەوەتا ئەمڕۆ پێشەوەى تەنکەرێکى سووتەمەنى لە دەروازەى ناحیەى عەربەت گڕى گرت و تیمەکانى بەرگرى شارستانى نەیانهێشت ئاگرەکە بگاتە ئەو تانکیەى سووتەمەنییەکەى تێدایە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە وەرزی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی كوردستان دەستپێبكات و بۆ ئەم ساڵ جلی یەكپۆشیی قوتابیانیش دیاریی كراوە.

پارەى گەنمى جوتیاران گەیشتووە و سایلۆى سلێمانى دەڵێت، جوتیاران با بێن چەکى پارە وەربگرن و لە بانکى بابان چەکەکانیان بکەن بە پارە و کێشەکە چارەسەر بووە.