سێ ساڵ بەسەر دامەزراندیدا تێپەڕی
هاوڵاتیانی زاخۆ چ داواكارییەكیان لە ئیدارەی سەربەخۆی شارەكەیان هەیە؟
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تێپەڕی و لەم ماوەیەدا كار و پڕۆژەی زۆر كراون، بەڵام هێشتا هاوڵاتیانی زاخۆ داواكارییان هەیە و چاوەڕێ دەكەن ئیدارەكە پڕۆژەی ستراتیژی و هەلی كار و گۆڕانكاریی باشتر لە شارەكەدا بهێنێتەكایەوە.
رۆژی 21.9.2021 بەپێی فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا زاخۆ لە قەزاوە ببێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ، باتیفاش بکرێتە قەزای یەکەمی زاخۆ، هەر سێ ناحیەی دەرکار و رزگاری و باتێل سەر بە قەزای زاخۆ و ناحیەی بێگۆڤا کرانە ناحیەی سەر بە قەزای باتیفا.
964 لەو یادەدا بیروڕای هەندێك لە هاوڵاتیانی زاخۆی وەرگرت و ئەوان بە گشتی دڵخوشن بەو خزمەتگوزارییانەی لەم سێ ساڵەی بە ئیدارەبوونی زاخۆدا ئەنجامدراون، هەندێکیشیان گلەییان هەیە و دەڵێن خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و پێویستە زیاتر بکرێن.
پیرە پردێکی زاخۆ زیاتر لە هەزار ساڵ تەمەنیەتی و ناوی نییە
رێناس رەجەب کاسبکارێکی زاخۆیە بە 964 وت، “بە شێوەیەکی تەواو گرنگی بە گەنجان نەدراوە، پێویستە زیاتر پەڕە بە تواناکانی گەنجان بدەن و دادپەروەریی ئابووری جێبەجێ بکرێت”.
بارزان ئیسماعیلی چالاکوانیش وتی، “خزمەتگوزارییەکان زۆر بوون و سوپاسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەم، داواش دەکەم بەردەوامبن لە خزمەتگوزاری”.
هەروەها جاسم سەبڕی، کە چالاکوان و رەخنەگرێکی دیاری زاخۆیە، بە 964ی وت، “زاخۆ پێویستی بە رێگایەكی دەرەکی و پرۆژەی ستراتیژییە، خزمەتگوزارییەکانیش دیارن و بە هیوای بەردەوامبوون و باشتربوون”.
عەبد سوبحی یەكێكی دیكەیە لە هاوڵاتیانی زاخۆ و دەڵێت، “پڕۆژەكانی زاخۆ زیانی بە ماڵ و زەوی هەندێك كەس گەیاندووە، بەڵام قەرەبووی زیانەکانیان لە ئاستی پێویستدا نەبوون و هاوڵاتی چی لە کۆرنیش و خزمەتگوزارییەکان بکات، ئەگەر باری دارایی خراپ بێت”.
بارزان حەسەن، یەكێكی دیكەیە لە هاوڵاتیانی زاخۆ و چالاکوانیشە، ئەو دەڵێت، ” گرنگی بە تواناکانی گەنجان نادرێت و حەوت ساڵە نەوتی سپیمان وەرنەگرتووە، خەڵک بژێوی ژیانیان دەوێت زیاتر وەک لە خزمەتگوزاری، کەی چوونی گەنجان بەرەو دەرەوە راوەستا، ئەو کات دەتوانین بڵێن شتێک کراوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
زاخۆ
لە زاخۆ
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا
CPTی وا دەڵێ
سوپای تورکیا بازگە لەناو گوندەکانی زاخۆ دادەنێت
لە زاخۆ
لە باتی قەزا و قەدەر "سیناریۆ" بوو؛ بۆ راکێشانى سۆزى خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاند
"خەڵکی سلێمانییە"
تەرمی گەنجێک لەناو رووباری خابوور دۆزرایەوە
کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى