بایۆمەتری دەکەن
یەکەم هەنگاوی گرێبەستکردنی وانەبێژان لە چەمچەماڵەوە دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ یەکەم رێکاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە بریتیە لە دەرکردنی بایۆمەتری بۆ ئەو مامۆستایانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، پەروەردەی چەمچەماڵ یەكەم هەنگاوی بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ و تۆماركردنیان لە سیستمی بایۆمەتری دەستپێدەكات.
وتیشی، ئەم هەنگاوە بۆئەوەیە وانەبێژان یەکەم موچە کە هی مانگی نۆیە بەشێوەی گرێبەست وەربگرن.
بڕیارە دوای پەروەردەی چەمچەماڵ، لەم هەفتەیەدا پەروەردەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان هەمان هەنگاو بۆ بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێبكات.
رۆژى 25ـى ئابى 2024، بڕیاردرا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.
پێشتریش یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایگەیاند، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى به گرێبه‌ستبوونیان وه‌رده‌گرن، بەشێک لە رێكاره‌كانى به‌گرێبه‌ستبوونیشیان ته‌واوكراوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.