هۆكاره‌كه‌ى سه‌رمایه
رەوەند و كۆچەرییەكان كوێستانه‌كانى سیده‌كانیان چۆڵكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ره‌وه‌ند و كۆچهرییانهى ئه‌مساڵ روویان كردبووه كوێستانه‌كانى قه‌زاى سیده‌كان، له‌دوێنێ شه‌وه‌وه ئه‌و كوێستانانهیان چۆڵكردووه و هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك كشتو‌كاڵى سیده‌كان باسی ده‌كات، به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و ساردبوونى ئه‌م كوێستانانهیه.
ئه‌مساڵ له قایمقامیەتى سیده‌كانه‌وه رێگه‌پێدان به نزیكه‌ى هه‌زار و 500 خێزانى ره‌وه‌ند و كۆچه‌ر درابوون، به‌مه‌به‌ستى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ، كشتوكاڵكردن و به‌خێوكردنى هه‌نگ، بچنه كوێستانه‌كان.
زۆربه‌ى ئه‌و ره‌وه‌ندو كۆچه‌ریانه له كوێستانى گونده‌كانى لۆلان، خنێره، سه‌قه‌ر، بێرمی دینداران و خواكورك بوون.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سیده‌كان به 964ـى راگه‌یاند، هیچ ره‌وه‌ندو كۆچهرییهك له كوێستانه‌كانى سنووره‌كه‌یان نه‌ماون و هیچ هۆكارێكیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، ته‌نیا ساردى ئه‌و كوێستانانه نه‌بێت.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه پله‌كانى گه‌رمیان له سنوورى كوێستانه‌كانى قه‌زاى سیده‌كان له 13 تاوه‌كو 20 پله‌ى سیلیزییه.
وتیشی “ئه‌و ره‌وه‌نده ئاژهڵدارهانهى كوێستانهكاینان به‌جێهێشتووه به‌شێكیان له ناوچه گه‌رمه‌كان شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به‌شێكیشیان پاوانه‌كانیان به‌كرێ گرتووه بۆ له‌وه‌ڕاندنى ئاژه‌ڵه‌كانیان”.
ساڵانه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانه‌وه ره‌وه‌ندو كۆچه‌رییه‌كان، له‌هه‌رێمی كوردستان روو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن و تاوه‌كو كۆتایی مانگى ئهیلوول ده‌مێننه‌وه، ئیداره‌ى ناوچه كویچستانیهكانیش كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنماییان بۆ داده‌نێن كه پێویسته پابه‌ندی بن، له‌وانه‌ش پێش گواستنەوەی ئاژەڵەکان پێویسته پشکنینی ڤێتێرنەریان بۆ بکرێت و پاشان بە بارهەڵگر بگوازرێنەوە بۆ کوێستانەکان و ژینگه‌ى ئه‌و كوێستانانهش نه‌شێوێنن.