كەركوك

ژنێکی تەمەن 43 ساڵ و دایکی حەوت منداڵ کوژرا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆی شەڕی دوو ماڵە دراوسێ لە گەڕەکێکی باشووری کەرکوک ژنێک كوژرا، تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

درەنگانێکی شەوی هەینی 20.9.2024 بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ لە خانووە زیادەڕۆکانی گەڕەکی یەکی حوزەیران، ژنێکی تەمەن 43 ساڵ کە دایکی حەوت منداڵە، كوژا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی عەدالە بە 964ـی وت، سەرەتا دوو منداڵ شەڕیان کردووە پاشان شەڕەکە گەورە بووە، باوکی یەکێک لە منداڵەکان بەچەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی دراوسێیەکەیان و ژنێک کە دەکاتە دایکی یەکێک لە منداڵەکان، دەکوژێت.

سەرچاوەکە وتیشی، لێکۆڵینەوە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانی و نەهێشتنی تاوانی سەر بە بنکەی پۆلیسی عەدالە دەستی پێکردوە و بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاو...

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاوایەتی بەڕێبکات