ھەزار کەس ناوی خۆیان نووسیوە

خوێندن لە بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی خورماتوو بە عەرەبییە

+964
سیروان خورشید – دوزخوماتوو

لە خورماتوو نزیکەی 20 ناوەندی نەھێشتنی نەخوێندەواری کراونەتەوە، بە مەبەستی پەرەدان بە خوێندن و نەهێشتنی نەخوێندەواری.

بنکەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقن، ناونووسین بۆ ھەردوو رەگەز بێبەرامبەرە، لیژنەیەکیش لە رۆژانی هەینی و شەممە، لە قوتابخانەی هەڵکەوتی کوڕان دادەنیشن بۆ ناو تۆمارکردن.

كاروان مەجيد، سەرپەرشتیاری ناوەندی هەڵکەوت بە 964ـی وت، ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک بێت لە خوێندن دابڕاون، یان خوێندەوارییان نییە، دەتوانن لەو ناوەندانە درێژە بە خوێندن بدەن بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی سەرەتایی و خوێندنیش بە زمانی عەرەبییە.

وتیشی، “جگە لە لیژنەکانی ناو تۆمار کردنی قوتابخانە، چەند تیمێکمان رۆژانە بە ناو گەڕەکەکاندا دەگەڕێن بۆ ناو نووسکردنی ئەو کەسانەی ئارەزوویانە دەست بە خوێندن بکەن، بۆ ناو تۆمارکردنەکەش، پێویستیان بە كارتى نيشتمانی و دوو وێنە دەبێت.”

روونیشیکردەوە، هیچ وادەیەک بۆ کۆتا رۆژی ناونووسین دیاریی نەکراوە.

لە خورماتوو 20 ناوەند ھەن، کە ھەر ناوەندێکیان زیاتر لە 50 نەخوێندەوار لەخۆ دەگرێت، بەو پێیەش بێت لە قەزاکەدا زیاتر لە هەزار نەخوێندەوار ھەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو: كێشەمان زۆرە و ك...

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو: كێشەمان زۆرە و كەس حیسابمان بۆ ناكات