له ناحیه‌ى سیروان
دره‌نگانى ئه‌مشه‌و دوو كه‌س له‌سه‌ر لێدانى بیرى نایاسایی ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ده‌ڵێت، دهرنگانى ئه‌مشه‌و دوو كه‌سیان له سنوورى ناحیه‌ى سیروان ده‌ستگیركردووه كه خه‌ریكی لێدانى بیرى نایاسایی بوون.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان زانیاریان پێگه‌یشت كه دوو كه‌س خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن، دواى ئه‌وه‌ى فەرمانیان له دادوەری هەڵەبجەی شەهید وه‌رگرت، توانیان دوو سەرپێچیکارهکه دەستگیر بکەن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌م دوو كه‌سه، ده‌ستیان به‌سه‌ر سەرجەم ئه‌و ئامێر‌و کەلوپەلانهشدا گرت كه به‌هۆیه‌وه بیره‌كه‌یان پێ هه‌ڵده‌كه‌ند.
ئێستا ئه‌و دوو كه‌سه به‌ندكراون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ كراوه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى دادگا دوابڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.