پاییز نزیکە

سبەی جەوەكە تەواو فێنك دەبێت

964+

شۆڕش قادری

لە وەرزی پاییز نزیک دەبینەوە و تادێت پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و کەشەکە فێنک دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات سبەی چوارشەممە 18.9.2024 ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم  و پلەکانی گەرما یەک پلە زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى

دهۆک: 35  پلەى سیلیزىسبی

کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 36  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران: 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى