سودانی باسی نەوتی كوردستان دەكات
عێراق بەم زووانە وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق نزیك بووە و ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكان لەگفتوگۆدان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی بلۆمبێرگی ئەمریكی رایگەیاند، بەم زووانە لە میانەی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق رادەگەیەنین، كە ئەمە بەشێكە لە بەرنامەی حكومەتی خۆمان.
وتیشی، بیانووەكانی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆتایی هاتووە و پێویست ناكات هێزی 86 وڵات لە عێراقدابن.
ئاشكراشی كرد، “لە روانگەی تێڕوانین و هەڵسەنگاندن گفتوگۆیەكی راشكاوانەمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێكردووە و گەنگەشەی زۆرمان كردووە”.
لەگەڵ ئەوەشدا سودانی بۆ كەناڵەكە وتی، “عێراق رێز لە بژارەكانی گەلی ئەمریكا دەگرێت، لەگەڵ هەر ئیدارەیەك كار دەكات كە جێی متمانەی گەلی ئەمریكا بێت، ئەوەی گرنگە بۆ عێراق، كاراكردنی رێككەوتنامەی ستراتیژیی هاوبەشە، كە لەسەر بنەمای پەیوەندییەكی بەتین و بنەمای نووسراو بێت”.
سودانی دەڵێت لە واشنتن لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا دۆسیەی هێزەكانی هاوپەیمانیمان گفتوگۆ كردووە و لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لیژنەیەكی هاوبەشمان لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەكان دروست كردووە و گفتوگۆ دەكەین، لیژنەكەش گەیشتووەتە هەندێك تێگەیشتن لە بارەی رێكارەكانی كشانەوە.
سودانی بۆ هاوپەیمانان: پاشماوەکانی داعش مەترسیدار نین
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، “چاوەڕوان دەكرا ئەنجامەكان رابگەیەندرێن، بەڵام سووربوون لەسەر تێكەڵنەبوونی دۆسیەكان و بۆ ئەوەی لێكتێنەگەیشتن روونەدات، بڕیاردرا بابەتەكە دوابخرێت.
دۆسیەی نەوتی كوردستان
هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی نەوت لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی یاسایی چارەسەری كێشەكە بكرێت و نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا بكرێتەوە.
هەناردەکردنی نەوتی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ئاداری 2023 وەستا.
سودانی روونیدەكاتەوە، “کێشەیەکی یاسایی هەیە کە پەیوەندی بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم و یاسای بودجە هەیە، لە یاسای بودجەدا تێچووی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە 8 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە، بەڵام تێچووی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەلایەن گرێبەستی کۆمپانیاکانی هەرێمەوە دیاریکراوە 26 دۆلار بووە”.
جەختیشی کردەوە، “عێراق دوو بژارەی لەبەردەمدایە، یان هەموارکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کە گرێبەست لەگەڵ هەرێم دەکەن، یان هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، لە كاتێكدا ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم كردووە رەتیانکردەوە گرێبەستەکان بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت هەموار بکەنەوە”.
"هەفتەی داهاتوو پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان تاوتوێ دەکرێت"
هێزەكانی هاوپەیمانان
پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان
جەخت لە جێبەجێكردنی "یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن" كرایەوە
كۆبوونەوەیان كرد
پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا دەكەن
كۆبوونەوە كرا
هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە
رێککەوتن کراوە