دەزگای ئاسایشی هەرێم

زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایش، بڵاویكردەوە، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا دەستیان بەسەر زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.

دەزگاكە ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 ئەو زانیارییەی بڵاوكردەوە و دەڵێن دەستبەرسەرداگرتنی ئەو مادە هۆشبەرانە ” لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت بووە”.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا، لە 14.5 تا 1.8،2024 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و بەدواداچوون و چاودێری وردی هێزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر 514 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن لە جۆرەكانی (کۆکاین، کریستاڵ، ماریجوانا، تلیاک، کریستاڵی شل، حەبی کابتاگۆن).

هەروەها ئاشكرایان كردووە 51 كەس بە تۆمەتی بارزگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراون و ئێستا بە مادەی (25 و 26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە بنكەی سەرەكی لە سلێمانییە، ئەوەش دەخاتەڕوو، “بازرگانان ویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێی حەشاردان، مادە هۆشبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکانەوە بەرەو شارەکان ببەن و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە”.

لە بازگەی هیران دوو کەس بە 78 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگ...

لە بازگەی هیران دوو کەس بە 78 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران