ویستی خەڵکی تر رزگار بکات بەڵام خۆی گیانی لە دەستدا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

مەسعود سەباح لە رێگەی گەڕانەوە بەرەو ماڵەوە لە شاری سلێمانییەوە بۆ شاری کەرکوک، خۆی و دوو هاوڕێی تری لە نزیک بانی مەقان روودواێکی هاتووچۆ دەبینن، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان بۆ لای رووداوەکە دەچن، بەڵام لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێک لێیان دەدات بەهۆیەوە مەسعود گیان لە دەست دەدات.

لە رووداوەکەدا دوو هاوڕێکەی تری مەسعود کە وەک خۆی پێشمەرگەن بە سەختی بریندار دەبن.

تۆڕی 964 زانیاریی لە بنکەی پۆلیسی بانی مەقان وەرگرتووە، کە مەسعود سەباح خێزاندارە و تەمەنی 56 ساڵە. 

رووداوەکە نزیک نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رووی داوە.

د.فەرهاد محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: مەسعود سەباح لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ گیانی لە دەست داوە.