ناگاتە 72 دۆلار

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

وريا فەتاح

پار ئەمڕۆ، نرخى یەک بەرمیل نەوت لەسەروو 93 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوت ناگات بە 27 دۆلار و بەردەوامیشە لە دابەزین.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر دابەزى، بەشێوەیەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەرچی نەوتی تێکساسیشە نرخی بەرمێلێکی 68 دۆلار و 72 سەنتە.

نرخى نەوت لەمساڵدا هەر رووى لە دابەزین بووە، بەشێوەیەک ساڵى لەمڕۆدا بەرمیلێک نەوتى برێنت لە سەرووى 93 دۆلار بوو، بەمەش زیاتر لە 21 دۆلار جیاوازی ئەمساڵ و پارە.