لە رێگەی خولێکی بێ بەرامبەرەوە
کچان و کوڕانی هەڵەبجە فێری کارەبا و کۆمپیوتەر دەکرێن
+964
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، چەند خولیکی راهێنان بۆ کچ و کوڕانی پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە دەڵێت، ”ئەم دەرفەتە لە دەست مەدە”
خولەکان بێ بەرامبەرن و کرێی هاتوچۆ و ژەمی سوکیش بۆ بەشداربووان دابین کراوە، بەڵام بەپێی بڵاوکراوەکە ریژەی بەشداربوون سنوردارە و هەر دوو رەگەزیش دەتوانن بەشداری خولەکان بکەن.
روونیشیکردووەتەوە، خولەکان پێک هاتوون لە خولی کارەبای ماڵان، کۆمپیوتەر بەرنامەی ئێکسڵ، جیهانی کارەکان بناسە (کاب) و کەسێکیش پێشتر بەشداری خولەکانی نەکردبێت چانسی وەرگرتنیان زیاترە.
کاتی خولەکان بەم شێوەیە دەبن:
1. خولی فێربونی کارەبای ماڵان+ کۆمپیوتەر30 رۆژ دەخایەنێت و رۆژانی دەوام لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانییەوە بۆ 12ەی نیوەڕۆیە
2. خولی کاب 20 رۆژ دەخایەنێت و رۆژانە دەوام لەکاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ەی نیوەڕۆیە
لە رێگەی ئەم فۆرمەوە دەتوانن بەشداری خولەکان بکەن