هەواڵەکان
گردبوونەوەکان لە هەولێر بەردەوامن و نرخی گەنمیش کەم نەبووەتەوە
+964
ژووری هەواڵ
لە بەیانییەوە تائێستا دوو گردبوونەوە لەم هەولێرەی خۆمان هەبووە، یەکێکیان بۆ داوای موچەو ئەوەی تریان لەسەر نرخی پاس بوو.
لە سلێمانی قایمقام لەگەڵ نوێنەری دەستگێڕو فرۆشیاری سەر عارەبانەکانی ناوبازاڕ کۆبووەتەوەە پێی وتوون: نامانەوێت رزقی کەس ببڕین، بەڵام دەبێ شوێن و مەکانتان رێک بخرێتەوە.
بەڵای تای خوێن بەربوون هێشتا خۆی نادات بەدەستەوەو هەر خەڵک تووش دەکات، زانیارییە تازەکە ئەوەیە سێ کەسی تر لە دهۆک نەتیجەیان هەبووەو پێیان وتوون تای خوێن بەربوونتان هەیە.
مشومڕێکی سەرچاوە نادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیدابووە کە ساڵی داهاتوو، نرخی وەرگرتنی یەک تۆن گەنم کەمکرابێتەوە، ژمارەیەک جوتیار لە کاریگەری ئەو مشتومڕانە لە کۆمێنت نوسیوویانە، “ئەمساڵ گەنم ناچێنن”.