فولکەی ئیخوان لە کەرکوک _ وێنە: 964
سزاشی لەسەرە
مامۆستای خۆبەخش لە ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک وەرناگیرێن
ئەحمەد مستەفا
بەپێى نووسراوێکی پەروەردەی کەرکوک، ئەمساڵ هیچ خۆبەخشێک وەک “مامۆستای خۆبەخش” نابێت لە ناوەندەکانى خوێندن وەربگیردرێ، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئیدارەی باخچە و قوتابخانەکە دەکرێ.
ئەمڕۆ 9.9.2024، لە پەروەردەی گشتی کەرکوکەوە بەڕێوەبەی گشتی واژۆی کردووە و گشتاندنەکە بۆ سەرجەم کارگێڕیی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان نێردراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک لە نووسراوەکەدا ئاگاداریان دەکاتەوە، پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بن کە بە نووسراو گشتاندنی بۆ کراوە و تێدا داوا دەکات، “بە هیچ شێوەیەک لارینەبوون نەدرێتە مامۆستای خۆبەخش و هەر بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەرپێچیی بڕیارەکە بکات، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە زوو زوو، بەشێک لە وانەبێژان و خۆبەخشانی خوێندنی کوردی و عەرەبی و پاسەوانانی قوتابخانەکان لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک گرد دەبنەوە و داوا دەکەن وەزیری پەروەردە ببینن و دایانبمەزرێنێت.