دوو کەس بریندار بوون

لە سۆران بەهۆی لێچوونی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سۆران بەهۆی لێچوونی غاز، ئاگر  لە ماڵێک کەوتەوە و جگە لە برینداربوونی دوو کەس زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە 9.9.2024 ئاگادار کراینەوە لەوەی کە ماڵێک لە قەزای ناوەندی سۆران بەهۆی لێچوونی غاز لە بوتڵێکی غاز ئاگری گرتووە، دواتر تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتە شوێنی رووداوکە، بەڵام پێش گەیشتنی تیمەکە، ئاگرەکە لە لایەن کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە ناوی حوسێن عەزیز کوژایەوە”.

“بەهۆی ئاگرەکە دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ئ، ن، م) تەمەن 40 ساڵ و ژنی ماڵەکە و (ک، ج، ش) تەمەن 23 ساڵ کە دوکاندارێکی گەڕەک بووە، بە سووکی بریندار بوون و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانراوە ئۆتۆمبێل و ماڵەکە لە سووتان ڕزگار بکەن و رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو کارمەندە دەمودەست لەوێ نەبایە، پێدەچوو کارەسات بقەومایە.

بۆنی غاز دانیشتووانی گەڕەکێکی چەمچەماڵی هەراسان کردوو...

بۆنی غاز دانیشتووانی گەڕەکێکی چەمچەماڵی هەراسان کردووە

بەهۆی تەقینی غازەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون

بەهۆی تەقینی غازەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون