هەواڵەكان

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەق گردبوونەوە و حیکایەتی رێگای بالیسانیش تەواو نابێت

ژووری هەواڵ

18 ساڵە خزمەت بە کۆمپانیایەک ئەکەن و کاری تێدا دەکەن تەنیا بە نامەیەک هەموویان نێردرانەوە بۆ ماڵەوە و دەرکران، ئەوان کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەقن و ئەمڕۆ گردبوونەوە و دەڵێن ئەوە وەفاکەتان بوو.

ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان نییە و یان بە پاسی نەفەراتی ناو شار هاتوچۆ دەکەن کرێیەکەیان لەسەر کەمکرایەوە و لە سبەینێوە بۆ هەرکوێ رۆیشتن تەنیا 500 دینار دەدەن.

حیکایەتی رێگای بالیسانیش تەواو نابێت تا قیر نەکرابوو رێگایەکی تابڵێی ناخۆش و خراپ و پڕ چاڵوچۆڵی بوو، ئێستا کە قیریش کراوە خەریکە خراپ دەبێتەوە و بارهەڵگرەکانیش بە هۆکاری ئەوە

دادەنرێت.

کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم ناکەن، و داواکاریان گەیاندە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هاوتا کردنی موچەکانیان.