"یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان"

نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئامادەیە پێشوازی لە نەخۆشانی هەرێم بکات

964+

شۆڕش قادری

نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەیە پێشوازی لە نەخۆشانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئاژانسی هەوڵی ئیرنا لەزاری د. خالد فەتحی زادە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە بڵاویکردووەتەوە، “نەخۆشخانەکە بە پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو، بووەتە جێی سەرنجی خەڵکی دەرەوەی وڵات و بەتایبەتیش خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەو پێناوەشدا ئامادەیە بە باشترین شێوە پێشوازیان لێبکات”.

“نەخۆشخانەی تەوحید خاوەنی پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییەکان و تیمی پزیشکی لێهاتووە و یەکێکە لە باشترین ناوەندە تەندروستییەکان لە رۆژئاوای ئێران”، فەتحی زادە وادەڵێت.

ئاماژەی بەوشکردووە، وەگەڕخستنی چەند بەشێکی نوێ وەک مامۆگرافی و ئێم ئاڕ ئای، چەندێتی و کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکەی بەرزکردووەتەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەوحید دەشڵێت، توانیویانە خزمەتێکی تەواو لە بواری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکانی پەیوەست بە دڵ و شێرپەنجە پێشکەش بکەن و لەو بوارەدا پێشکەوتن و دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە.

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رز...

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ گەنجێک کرا و لە ئیفلیجبوون رزگار کرا