بەدوایانەوەین

سودانی بۆ هاوپەیمانان: پاشماوەکانی داعش مەترسیدار نین

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ باسکردنی میکانیزمی کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بە شاندێکی سەربازی ئەمریکای ناو هاوپەیمانییەکەی وت، “پاشماوەکانی داعش لە عێراق مەترسیدار نین”.

شەوی رابردوو، کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەی نوێنەرایەتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق، جەنەڕاڵ کیڤن لیهی، بە بەشداری باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بەرێوەچووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی، گفتوگۆی تەکنیکی نێوان هەردوولا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق باسکراوە،و  گواستنەوەی ئەو ئەرکە بۆ چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانییەکە پێشنیار کراوە، سودانی لە کۆبوونەوەکە پێی وتوون، “پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست چیتر مەترسی بۆ سەر دەوڵەتی عێراق دروست ناکات”.

هەروەک ئەوەشی وتووە، “ئەندامەکانی (داعش) لە ناوچە دوورەدەستەکان بوونەتە گرووپی راوکردن و خۆیان دەشارنەوە، لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ بەدواداچوونی هەر شوێنەوارێک یان مۆڵگەیەکی ئەو تیرۆریستانە”.

ساڵی 2014، بە قۆناغی دووەمی پەیوەندی سەربازی ئەمریکا و عێراق هەژمارکراوە، کاتێک بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژ بە داعش تا  ناوەڕاستی 2017، ئەمریکا سەرپەرشتی بلۆکێکی بۆ رووبەروبوونەوەی ئەو رێکخراوە دروست کرد، پاش داعش عێراق پێی وایە، بوونی ئەمریکا لە عێراق پێویستی بە پێناسەیەکی دیار و رێکخستنەوەیە.

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێرا...

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێران کرد