لە شێخان

منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش بریندار بوون

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان، منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
دڵشاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی شێخان بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2024.8.30 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان تانکەرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک ناحیەی قەسرۆک بۆ گوندی مرێبا روویدابوو، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.

“رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا و هەشت کەسیش برینداربوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەسرۆک کراون”، دڵشاد محەمەد وای وت.

گوندی مرێبا دەکەوێتە ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری