"بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان"

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

954+

شۆڕش قادری

جارێکی تر چینی کۆڵبەر بووە قوربانی و لە سنووری بانەی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024 لە سنووری گوندی ئاڵۆتـی بانە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە”.

“ئەو کۆڵبەرە ناوی ئەسعەد ئەسپەندار، تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی گوندی قۆڵەسوێر سەر بە شاری سەردەشتـە”، هەنگاو وا دەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە دوای پێکرانی، رەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە و دواتر بۆ زێدی خۆی گوازراوەتەوە.

ساڵانە لە سنوورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان کۆڵبەر دەکوژرێن و بریندار دەبن، دوایین جار و 18ـی ئەم مانگە لە ناوچە سنوورییەکانی ھەورامان و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندەکانی ھانەیدن و سەرگەت، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، تەقەیان لە كۆڵبەرێک بە ناوی ئارام خەلیل تەمەن 27 ساڵ کرد و کوژرا.

کۆڵبەرێکی خەڵكی هەورامان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان كوژ...

کۆڵبەرێکی خەڵكی هەورامان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان كوژرا

"مانگی رابردوو چوار کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 12 هاوڵاتی لەسێدارەدراون"