لەگەڕەکی سەرچناری سلێمانی
دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیر کران
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی پاش رووبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەە ئەمنییەکان بە برینداری دەستگیردەکەن.
ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 26.8.2024 لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانیویانە دوو بازرگان دەستگیر بکەن.
دەشڵێت، دوو بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و سەرئەنجام بە برینداری دەستگیر کراون و کارمەندێکی ئاسایش بریندار بووە.
جگە لە دەزتگیر کردنی ئەو دووبازرگە ئاسایش دەڵێت، دەستیان گرتووە بەسەر 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.