لە 964ەوە داوا لە وەبەرهێنەران دەکەن

گه‌شتوگوزارى كۆیه‌ پلانى هه‌یه‌ به‌نداوه‌كان بكاته‌ گه‌شتیاری

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گه‌شتوگوزارى قه‌زاى كۆیه‌ پلانی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نداوه‌كانى سنووره‌كه‌ى پڕۆژه‌ و خزمه‌تگوزارى گه‌شتیاری دروست بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ رێگه‌ى 964ـه‌وه‌ داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات بچنه‌ شاره‌كه‌یان.

ئه‌وه‌ى گه‌شتوگوزارى كۆیه‌ باسیان ده‌كات به‌نداوه‌كانى شه‌وگێڕ و حه‌مامۆك و گه‌ڕاوێكیشه‌ به‌ناوى میرسه‌ید.

ئیسماعیل عەبدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى گەشتوگوزاری کۆیە به‌ 964ـى راگه‌یاند، پلانیان هه‌یه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ى نزیكى به‌نداوه‌كانن بكرێنه‌ گه‌شتیاری بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنى پرٍۆژه‌ى جیاواز.

وتیشی “له‌ به‌نداوى حه‌مامۆك زه‌وییه‌كانى به‌ رووبه‌رى 850 دۆنم تایبه‌تكراون به‌ گه‌شتوگوزار، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌نداوى شه‌وگێڕ ماوه‌ و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌رگایان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر وه‌به‌رهێنێك له‌و به‌نداوانه‌ له‌ رووى گه‌شتیارییه‌وه‌ كارى وه‌به‌رهێنان بكات، “له‌ رێگه‌ى 964 یشه‌وه‌ داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانیان له‌و به‌نداوانه‌”.

تا ئێستا كه‌مترین خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌م دوو به‌نداوه‌ جێبه‌جێكراوه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ رووى رێگاوبانه‌وه‌، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت “رێگاى به‌نداوه‌كه‌ى شه‌وگێڕ زۆر خراپه‌ و ئه‌وه‌ى به‌نداوى حه‌مامۆكیش ده‌رخسته‌ى بۆ كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگاى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى رێگاوبانه‌وه‌ بۆى جێبه‌جێ بكرێت”.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی شەش بەنداوی نوێ دروستدەک...

بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی شەش بەنداوی نوێ دروستدەکرێت