په‌یامنێرى 964 له شوێنه‌كه‌یه
19 خێزانه گیرخواردووه‌كه‌ى به‌روارى باڵا سه‌لامه‌ت ده‌رچوون
964+
دلۆڤان زێباری – دهۆک
ئه‌و 19 خێزانه‌ى له گوندێكی ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا چوارده‌ورى گونده‌كه‌یان ببووه ئاگر، هه‌موویان سه‌لامه‌ت ده‌رچوون، به‌ڵام تا ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى تۆپبارانكردنى توركیاوه روویدا، كه بووه هۆى سووتانى سنوورى پێنج گوند، پێشتریش کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت، دانیشتووانی یه‌كێك له‌و گوندانه‌ش كه ناوى (ئه‌لكیشكێ)یه به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه له‌ناو گوند گیریان خواردووە.
رێدیر مه‌سعود، گەنجێکی گوندی ئەلکیشکێ بە 964ـی وت، ئاگره‌كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ى له‌سه‌ر خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان دروستكردبوو، به‌ڵام ئێستا ته‌واوى خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان سه‌لامه‌تن.
وتیشی “به‌هۆى تۆپبارانه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به پوش و پاوانی گونده‌كه‌مان كه‌وتووه و هەموو رەز و باخه‌كانمان سووتاون”.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه په‌یامنێری 964 له‌و گوندى تۆمارى كردوون، ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ى لیواى چوارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم هاوكارى خه‌ڵكى گونده‌كه ده‌كه‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو كاتژمێر 9:00ـى ئه‌مشه‌ویش ئاگره‌كه هه‌ر به‌ده‌وام بوو.
به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایى كه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكخراوى CPT بۆ زیانه‌كانى ئه‌م چه‌ند گونده‌ى به 964 ـى دابوو، رێژەی دارستان و پوش و پاوانی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە دوو هه‌زار و 400 دۆنم زەوی خه‌مڵاندووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن