باسم یوسف دەگەڕێتەوە و نەجوا کەرەم بۆچی بە رەحمە ریاز رازی نەبوو؟

+964

ژووری هەواڵ

کەناڵی ئێم بی سی رایگەیاند لەگەڵ پێشکەشکاری بەناوبانگی میسری باسم یوسف رێککەوتوون بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی لیژنەی دادوەری پرۆگرامی ئەرەب گۆت تالەنت، ئەم پرۆگرامە لە
بەناوبانگترین پرۆگرمەکانی MBCیەو پێنج ساڵ پێش ئێستا وەرزی شەشەمی پرۆگرامەکە پێشکەش کرا.

لیژنەی دادوەری وەرزی حەوتەم پێکهاتوون لە نەجوە کەرەم و باسم یوسف و ناسر قەسەبی.

باسم بەناوبانگترین پێشکەشکاری میسرییە، خاوەنی پرۆگرامی (البرنامج) بوو، بەڵام لە میسر سەرئێشەی بۆ دروستکاو 13 ساڵە لە شاشە دوورکەوتووەتەوە.

لەناو میدیای عەرەبی قسەیەک هەبوو کە رەنگە ئەمساڵ رەحمە ریازی گۆرانیبێژی عێراقی یەکێک بێت لە ئەندامانی لیژنەکە بەڵام نەجوا کەرەم رازی نەبووە.

نەجوا لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ئەمەی دایەوەو وتی: من تەنیا مافی ئەوەم هەیە بڵێم خۆم رازیم بەشداری بکەم یان نا، مافی ئەوەم نییە قسەم هەبێت لەسەر بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی هیچ کەسێک.

نەجوە کەرەم بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند

نەجوە کەرەم بە فەرمی هەواڵی هاوسەرگیری کردنی راگەیاند