ژمارەیان 80 خوێندکار دەبێت

کەوتووانی خوێندنی باڵا داوادەکەن دەریان بچێنن

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەیەک خوێندکاری کەوتووی خوێندنی باڵا گردبوونەوە، داوایان کرد چارەسەرێک بۆکێشەکانییان بدۆزرێتەوە.

بەپێی ئەو سیستمەی کە لە خوێندنی باڵای پڕۆگرامەکانی ماستەر و دکتۆرا دیاریکراوە، هەر خوێندکارێک لە یەک وانە یان زیاتر بکەوێت لە هەر سیمیستەرێک بە کەوتوو هەژمار دەکرێت، ئێستا کۆی ئەو خوێندکارانەی کە ماونەتەوە و ناتوانن بەردەوام بن لە خوێندن ژمارەیان نزیکەی 80 خوێندکار دەبێت و داوا دەکەن دەریانبچوێنن و بەردەوامی بە خوێندنەکەیان بدەن.

سوعاد عەبدولرەحمان، خوێندکارێکی خوێندنی ماستەرە لە زانکۆی کۆیە بە 964ـی وت، ” من لەخوولی دووەم دەرنەچووم و تەنیا لە یەک وانە کەوتبووم، داوادەکەین یارمەتییەکمان بدەن و بتوانین درێژە بەخوێندنەکەمان بدەین و بەردەوامبین.

عەمار عومەر، خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، ”لە خوولی یەکەم لەیەک وانە کەوتووم، چەند جارێک سەردانی وەزارەتمان کردووە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات، چونکە زانکۆ هەیە هاوکاری خوێندکارەکانی کردووە”.

زیاتر لە پێنج جارە ئەو خوێندکارانە، لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گرد دەبنەوە و تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکانییان نەدراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خوێندنی باڵا بە مەرج رێگەدەدات خولی دووەم نمرە بەرز بک...

خوێندنی باڵا بە مەرج رێگەدەدات خولی دووەم نمرە بەرز بکەیتەوە