"به‌بێ سزا تێناپه‌ڕێت"
وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ر كوژرانى كۆڵبه‌ره‌كه‌ى هه‌ورامان هاته‌ده‌نگ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كوژرانى كۆڵبه‌ره‌كه‌ى هه‌ورامان هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت “ئه‌م ناهه‌قییه به‌بێ سزا تێپه‌ڕنابێت”.
ئه‌م قسه‌یه‌ى وه‌زیری رۆشنبیری له فەیسبووکەکەی بڵاوکردووەتەوە و پرسه‌نامه‌یه‌كه بۆ بنه‌ماڵه‌ى كۆچبه‌ره‌كه‌ى ناردووه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ھێزەکانی پاسەوانی سنوور کاریان پاسەوانی و پاراستنی خەڵکە نەکوشتن و شەھید کردنیان.
ده‌ڵێت “ئەوە چەندین جارە ئەم دەستدرێژی و خەڵک کوشتنە دووبارە دەبێتەوە”.
باس له‌وه‌ده‌كات، پارساڵ ھەر لەھەمان شوێن کەسێکتریان کوشت، سوڵحیان بۆکرا لەلایەن کۆمەڵایەتیی ھەورامانەوە.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوێنێ 18.8.2024 روویداوه، كوشتنى رۆڵەیەکی ھەژاری ناوچەکە بوو، کە بۆ بژێوی مەمرەو مەژی کۆڵبەری دەکرد، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه “بێگومان بن ئەو ناهەقیە بەبێ سزای یاسایی تێناپەرێت”.
ئێوارەی دوێنێ 18.8.2024 لە ناوچە سنوورییەکانی ھەورامان و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندەکانی ھانەیدن و سەرگەت، تەقە لە گەنجێک كرا، كە كۆڵبەر بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی خورماڵ گیانی لەدەست دا.
گەنجەکە ناوی ئارام خەلیل، تەمەنی 27 ساڵە، خەڵکی گوندی سەرگەتە لە ناوچەی ھەورامان.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجەش به 964ـى رایگەیاند بوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ ئه‌م رووداوه کراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەریش رێوشوێنی پێویست بەرانبەر بکەرانی تاوانەکە دەگیرێتە بەر.