دیمهنێكى كۆنى شوێنه‌وارى چه‌رمو ... ئه‌رشیفی وێنه‌كه: پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف
نه‌بوونى میلاك و شوێن دوایخستبوو
له چه‌مچه‌ماڵ بنكه‌یه‌كی چاودێری شوێنه‌واريى ده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م نزيكانه، بنكه‌ى چاودێری شوێنه‌واريى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بكرێته‌وه، شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێكه ره‌زامه‌ندى دراوه به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى شوێن و میلاك تاوه‌كو ئێستا كردنه‌وه‌كه‌ى دواخرابوو.
شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌ڵێت، كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه له‌سه‌ر داواى قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ و پێشنیاری شوێنه‌وارى سلێمانى بووه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى هه‌بووه بۆ كردنه‌وه‌ى.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا شوێن و میلاك بۆ ئه‌م بنكه‌یه دابینكراوه و به‌م زووانه ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “پێداویستییه‌كانى ئه‌م بنكه‌یه قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ دابین كردوون و ئێستا ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سنوورى چه‌مچه‌ماڵ خاوه‌نى چه‌ندین شوێنه‌وارى مێژوويى گرنگه، له‌وانه‌ش شوێنه‌واره‌كانى چه‌رمو و ئه‌شكه‌وته‌ڕه‌شه و پێویستیان به چاودێری و پاراستنى زیاتر هه‌یه، بۆیه كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه پێویست بوو.
لایخۆشییه‌وه، قایقمامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه قایمقام سه‌ردانى شوێنه‌وارى سلێمانى كردووه و بڕیاریە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵ بکەن بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی شوێن و دیاریکردنی کاتی کردنەوەی فەرمانگەکە.