هەواڵەکان لەگەڵ توانا
ئاوی خواردنەوەی هەولێر خاوێنە و بانگدانی سەرتاسەریيش بەمزووانە ناگاتە ئەنجام
ژووری هەواڵ
ئاوی خواردنەوەی هەولێر خاوێنەو لێی مەترسن، بەردەوام چاودێری دەکرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەمە قسەی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستییە لە هەولێر.
هەرچەندە تائێستا وازانراوە کە بانگدانی ئەلکترۆنی مانای ئەوەیە بەریکۆردو دەنگی تۆمارکراوە، بەڵام ئەمڕۆ لیژنەی فەتوا زانیارییەکی نوێیدا بە 964.
فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەسەر رێوبانەکانی تەقتەق زۆر زۆر بووە، شارەوانی هەرچی دەکات فریای کۆکردنەوەیان ناکەوێت، بۆیە ئیتر بڕیاریان داوە ئەوەی خۆڵ فڕێ بدات سزای بدەن، جا سزاکەش کەم نییە، دەگاتە دەستگیرکردن.
ئەمڕۆ رۆژێکی جیاواز بوو بۆ زەڕایەنییەکان خەڵکێکی زۆر چوونە مەڵبەندە تەندروستییەکان و خوێنیان بەخشی، خوێنەکەش رەوانەی بانکی خوێنی سلێمانی بۆ نەخۆشانی نەخۆشانی تالاسیما و ژنانی دووگیان و نەخۆشخانەی هیوا.