لەسەر دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوکی دەستگیر کرا

+964

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوکی، گەنجێکیان دەستگیر کردووە و دەڵێت، گەنجەکە تەواوی پارەکەی لە قوماری ئەلیکترۆنیدا دۆڕاندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر شەوی سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، تۆمەتبارەکە هەڵاتبوو بۆ ئێران و دواتر بە “پلانێکی تایبەت و لە رێگەی تەکنیکی کارکردنی خۆمانەوە توانیمان بیگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.”

بەگوێرەی پۆلیسی هەولێر، “تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە جارێک بڕی 30 هەزار دۆلار (3 دەفتەر)ـی لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە. جارێکی دیکەش 120 هەزار دۆلار (12 دەفتەر)ـی هەر لە باوکی دزیوە.”

لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەواوی پارەکەی لە رێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.

تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر زیندانیکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.