هەواڵەکان لەگەڵ توانا نەقی

جارێ بیر لە کارەبای 24 کاتژمێری مەکەنەوە و 300 هەزار زیارەتکاریش لە حاجی ئۆمەرانەوە دێن

+964

ژووری هەواڵ

ئەگەر خۆتان بۆ کارەبای 24 کاتژمێری حازرکردووە، جارێ بەتەمای مەبن، بریکاری وەزارەتی کارەبا دەڵێت ئەم ئیشە بە ساڵ و دوان ناکرێت و زۆری دەوێت.

پێنج رۆژە لە حاجی ئۆمەران رێ بەر رێبوار ناکەوێت، بەهەزاران زیارەتکاری ئێرانی دێنە لای خۆمان و لێرەوە روو لە خواروو دەکەن، هەفتەی داهاتوو چلەی ئیمام حوسێنە.

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رۆژنامەنووسانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن کە زیاتر لە 150 کیلۆ مادەی هۆشبەر دەسوتێندرێن.

شارەوانی هەولێر بڕیاریداوە هەموو ئەو بازاڕانەی زیادەڕەۆییان تێدا کراوە یەک یەک رێکیان بخاتەوە  و نەهێڵێت دوکان، مێز و عەرەبانەکان رێ لە خەڵک بگرن و خۆڵ و خاشاک بڵاوبکەنەوە.