هاتوچۆی هەڵەبجە وادەڵێت

هەرشۆفێرێك ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شار رابگرێت سزا دەدرێت

+964

توانا نەقی

شەقامەکانی ناو سەنتەری هەڵەبجە بە دوو ساید لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئۆتۆمبێلی لێ دەوستێت ئەمە بەقسەی هاتوچۆ قەرەباڵغی و شپرزەیی دروستکردووە بۆیە ئیتر قەدەغەیە و سزای لەسەرە.

هاتوچۆی هەڵەبجە لەبڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، رۆژانە ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە شەقامەکانی سەنتەری شار رادەگیرێت بەدوساید یاخود بەشێوازی ناڕێک لە شوێنی رێگەپێنەدراو پارك دەکەن بەگشتی گرفتیان بۆ هاتوجۆ دروستکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەقامەکانی سەنتەری شار کە لە دوو رێگای بازاڕەوە دەست پێدەکات بۆ شەقامی گشتی و عیادەکان کە لە هەڵبجە بە سێگۆشەی سەنتەری شار ناسراوە لۆدێکی زۆری لەسەرە و راگرتنی ئۆتۆمبێل بەو شێوازە قەرەباڵغی و ئاستەنگ دروست دەکات.

هاتوچۆی ناوشاریش دەڵێت، لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە سزای دارایی شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدرێت بە ئامێری PDI) کە راستەوخۆ شۆفێر لەڕێی کورتەنامەیەکەوە لە بڕ و جۆر و شوێنی سەرپێچی شۆفێرەکە ئاگاداردەکاتەوە.

لای چەپی هەر شەقامێک ئۆتۆمبێل رابگری سزادەدرێیت

لای چەپی هەر شەقامێک ئۆتۆمبێل رابگری سزادەدرێیت